سه‌رۆكی هه‌رێم و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات تاوتوێده‌كه‌ن
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنشینى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه:
له دوا ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌ریتانیا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بییه‌وه، له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكرا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات، دۆخى سیاسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى عیراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.
راشیدهگهیهنن: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگیى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاریكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیرى و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌یه‌وه بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد.