کەشناسی : پێشبینی بارانی به‌لێزمه له كوردستانی توركیا دا ده‌كرێت
پێشبینی ده‌كرێت بارانی به‌لێزمه له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری، قه‌رس، ئه‌رده‌خان و ئیدر ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی و ساماڵ ده‌بێت، ماوه ماوه ده‌گۆڕێ بۆ نیمچه هه‌وراوی و له شوێن به شوێنیش هه‌وراوی ده‌بێت.
له دوای نیوهڕۆیشهوه پێشبینی ده‌كرێت بارانێكی به‌لێزمه به شێوه‌ی ناوه ناوه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌رزه‌ڕۆم، رۆژهه‌ڵاتی ئاگری، ده‌وروبه‌ری قه‌رس و ئیدر ببارێت و هه‌وره‌برووسكه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت.
پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له رۆژئاوا و باشووری رۆژئاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئه‌رزنجان 27 پله، ئیدر 26 پله، ئاگری 25 پله، قه‌رس 20 پله، ئه‌رزه‌ڕۆم 22 پله و ئه‌رده‌خان 18 پله.