ڤالا فەرید : ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت پێویسته مۆڵه‌تی هه‌بێت
لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان تیشکی خستە سەر بابەتەکانی پڕۆژە یاسای وەبەرھێنان، پڕۆژە یاسای ماددەی ھۆشبەر، پڕۆژە یاسای چەک و یاسای چاکسازیی و پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و دڵنیایی تەندروستی.
له ڕوانگه‌ی گرینگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێم به كه‌رتی تایبه‌ت ڤالا فەرید ڕایدەگەیەنێت، کەرتی تایبەت یه‌كێک بووه له میحوه‌ره گرینگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجیشی بریتی بووه له ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاساکان هەیە، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه کۆنن و ڕێگە بە ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی وكاركردن له بواری كه‌رتی تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان نادەن.
ڤالا فەرید لەو بارەیەوە دەشڵێت، تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی ده‌ستمان پێكردووه، بابه‌تی وه‌به‌رهێنان و یاسای وەبهرهێنانه، كه یاسای تازه‌مان بۆ ئه‌و بواره داڕشتووه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یاسای كانزایی پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێیه و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سندی بكات و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، یه‌كێكی دیكه لە پڕۆژە یاساکان ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی بازرگانی كه‌رتی تایبه‌ته له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ویش ڕێكخراوە و په‌یوه‌ندی به تۆماری بازرگانی و ناوی بازرگانانه‌وه هه‌یه.
سەبارەت بە بواری تەندروستیش ڤالا فەرید ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی حکوومەتی هەرێم و پەرلەمان یاسایەک دەرکراوە تایبەت به پاراستنی مافه‌كانی نه‌خۆش، ئێستاش یاساکە بەرکارە، دەشڵێت، ئێستا چەندین پڕۆژەیاسای دیکە لە بواری تەندروستی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام گرینگ‌ترینیان پڕۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستییە کە لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و پاشان دوای پەسەندکردنی لەلایەن حکوومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
سەبارەت بە یاسای نەهێشتنی ماددەی هۆشبەریش وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو یاسایەی کە پێشتر دەربارەی ماددەی هۆشبەر هەبوو وەک پێویست نەیدەتوانی یارمەتیدەر بێت، بۆیە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە یاسایەکی تۆکمەتر بۆ ئەو بوارە خرایەڕوو، کە پەیوەندی بە هەردوو لایەوەنەوە هەیە، لە یاساکەدا هاتووە بەکارهێنەر وەک نەخۆش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و پێویستی بە چارەسەرکردنە، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی كه بازرگانی پێوه ده‌كات و حووكمهكانی به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڤالا فەرید لەبارەی یاسایەک بۆ چارەسەرکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەڵێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕۆژه‌یاسای زۆر گرنگی له بواری به‌كارهێنانی چه‌كی نایاسایی داڕشتووه و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یاسا تایبه‌ت بوو به كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان، چونكه له هه‌رێمی كوردستاندا كۆمپانیاكان هه‌بوون، به‌ڵام یاسایه‌ك نه‌بوو بۆ دیاریكردن و ڕێكخستنی كاره‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ناوخۆ پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و دواتر له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندكراو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا، ئێستا لە پەرلەمانەوە کاری لەسەر دەکرێت.
دەشڵێت، ئێستا پڕۆژه یاسای چه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و له سكرتارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو رێڕه‌وه یاساییه‌كانی ته‌واو كراوه، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه نوێیه و یاسا كۆنه به‌ركاره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌م یاسایه نوێیه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگرتنی چه‌ك ڕێك ده‌خاته‌وه كه بتوانرێت لێكه‌وته و ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن كه‌م بكاته‌وه یان هه‌ر نه‌یانهێڵێت، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت پێویسته مۆڵه‌تی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه.
ڤالا فەرید له بواری زیادكردنی داهاتیش گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه، كه یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بوو، ئه‌م یاسایه كه به تایبه‌ت كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به گرینگییه‌وه هه‌ڵوه‌سته و كاری له‌سه‌ر ده‌كات هه‌ر له سه‌ره‌تا و له ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ئیشی له‌سه‌ر كرد و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا و وه‌ك یاسا په‌سند كرا و ئێستا بووه‌ته یاسایه‌كی به‌ركار له هه‌رێمی كوردستان، كه حكومه‌ت له‌سه‌ر چه‌ندان ئاست ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده و بڕگه‌كانی ده‌كات و هه‌موو سێ مانگ جارێكیش لیژنه‌ی باڵای چاكسازی راپۆرتی خۆی له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشكرد، یاسای كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌موار كراوه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی ئه‌و توێژه بگونجێت، ئێستاش كار له‌سه‌ر شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانی ده‌زگای مین ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌وه‌رانی مین كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌و مافانه بگه‌ن كه شیاون.
لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا ڤالا فەرید دەربارەی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن ڕوونیکردەوە، به‌شداری هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پرسێكی گرینگه و له یه‌ك كاتدا ماف و ئه‌ركی هاووڵاتیانه، بۆیه به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردن پیاده‌كردنی مافێكی خۆیه‌تی، هاوكات جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی نیشتمانیشه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی.