مەسرور بارزانی : حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە بۆ ئاستێکی جیهانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوون لە کۆنفڕانسی پەروەردەیی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگی و پەروەردە و خوێندن لە کابینەی حکوومەتەکەی کردەوە.

ئەمڕۆیەکشەممە، 19ـی ئەلوولی 2021، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی پەروەردە لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفڕانسەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرینگی پەروەردە  کرد و کارنامەی حکوومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ پێشخستنی پەروەردە.

مەسڕور بارزانی لەسەرەتای گوتارەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی لە کۆنفڕانسەکەدا جەختی لە گرنگی پەروەردە کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی کۆڵگە و گوتی پەروەردە بنەمای کۆمەڵگەیەکی تەندروستە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ئاستێکی جیهانیی و پلانمان هەیە کە خوێندن بەرەوپێشببەین بۆ ئاستێک کە گونجاو بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەدەی 21.

مەسڕور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئامانج لە خوێندن فێربوون و زیادبوونی ڕۆشنبیری بێت نەک هەر وەرگرتنی بڕوانامە، بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی هەرێم لە هەوڵدایە سیستەمی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا وا ڕێکبخرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕ، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و گەشەپێدانی بازاڕەکان.

مەسرور بارزانی ڕاشیدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێم بەنیازی پێکهێنانی دەستەیەکن، بۆ متمانەبەخشین و هەڵسەنگاندنی ئاستی دامودەزگاکانی خوێندن بەپێی ستاندارتە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامنجی پێشخستنی پەروەردە دانانی پلانی تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی بواری پەروەردە و فێرکردن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، حکوومەتی هەرێم دەستیکردووە بە چاکسازی لە هەموو بوارەکاندا، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبین لە چاکسازی، چونکە چاکسازی داهاتوویێکی گەشمان پێ دەبەخشێت.

ڕاشیگەیاند، کە هەوڵدراوە خۆشەویستی کوردستان و نیشتیمان لە دڵی گەنجان دەربهێندرێت، بەڵام پێویستە لە ڕێگەی پەروەردەوە مامۆستاکان ئەو خۆشەویستییە لە دڵی ڕۆڵەکانمان بچێننەوە

Back to top button