نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ بوێرانه ده‌ست له چیرۆكی كۆنی خۆمان به‌رده‌ین
سەرۆکی هەرێم رایدهگهێنێت: سیستەمی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی جددیە و ده‌بێت په‌له بكه‌ین له چاكسازییكردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ى 9ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا كه لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، كه له پارێزگای دهۆك به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: به‌رێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفراسه گرنگه ، په‌روه‌رده بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشه‌كه‌وتووه ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زانست و تهنكهلۆژیا نه‌رۆین، ده‌مێنینه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: وڵاتانی خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیا سه‌ركه‌وتوون ، گوتیشی: چاككردن و چاكسازی له‌په‌روه‌رده ئه‌نجامی دروستمان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات و ده‌شڵێت: پیشه مه‌رج نیه ته‌نیا كاری ئه‌كادیمی بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی: ده‌بێ بوێرانه ده‌ست له چیرۆكی كۆنی خۆمان به‌رده‌ین و خوێندن و بروانامه ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانی وڵات سوودی هه‌بێت .
راشیگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان ساڵانه پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه و مامۆستا كۆله‌گه‌ی پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌یه .
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویستمان به‌ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابخانه و په‌یمانگا هه‌یه و خوێندن و بروانامه ده‌بێت بۆ ئاوه‌دانی وڵات سوودی هه‌بێت .
هه‌روه‌ها گوتیشی: دروستكردنی مرۆڤێكی چه‌كداری به‌زانست پێویسته و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌توانێ پاڵپشت بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌بێت بوێرانه و راشكاوانه له بڕیاره كۆن و نوێیه‌كان بكۆڵینه‌وه ، ده‌بێت په‌له بكه‌ین له چاكسازییكردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا.