لەگەڵ نزیك بوونەوە لە چارەسەری دۆخی فەرمانبەران یەكێتی نەوتی كەركووكی راگرت
خواكوڕك
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی دا لەگەڵ ماكسیم ماگسیمۆل باڵیۆزی نوێی ڕووسیا له عیراق و ڤه‌له‌ریان شۆڤایه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئەفریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و شاندێكی كۆمپانیای گاز پرۆم گوتی به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری چاكسازیدا ناویه‌تی، دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و ئه‌وكات كۆمپانیا ڕووسییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌توانن سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.
بەڵام هەر ئەمرۆ، 2ی 3ی 2017، هێزێكی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تاكڵایانە هەلیانكوتایە سەر وێستگەکانی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک و دەستیان بەسەر كۆمپانیای باكوری نەوتی كەركووك داگرتوو و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەو شارە دەلێت ئێمە ئاگاداری جوڵە پێكردنی هێزی یەكێتی بووین بەڵام ئەو هەنگاوەی یەكێتی تاكڵایانە بووە و بۆیە ئێمە داوای روونكردنەوەمان لە یەكێتی كردووە”.
لەو بارەیە بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان (محه‌مه‌د خوڕشید) لە كەركووك، بەخواكوڕكی راگەیاند برادەرانی یەكێتی پێیان راگەیاندووین كە ئەو هێزانە لەسەر داوای بەرپرسانی مەلبەندی یەكێتی جوڵەی پێكراوە، دەلێت له شه‌وی ڕابردووه‌وه ئێمه ئاگه‌داری جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بووین كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه خه‌ریكی ئه‌م كاره بوون و دەلێت هۆكاری خۆیشیان بۆ ئه‌و كاره هه‌یه، ئێمه‌ش داوامان له یه‌كێتی كردووه هۆكاره‌كانی جووڵه‌پێكردنی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه بخه‌نه ڕوو، هەروەها دەشلێت زۆربه‌ی به‌رپرسه ته‌ناهییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانن و تا ئێسته‌ش ڕوون نییه كه هۆكاری ئه‌و كاره چییه و نه‌زانراوه”.
سەرچاوەیی میدیاكان ئاشكرایان كردووە، یەكێتی به هێزی چه‌كداره‌وه چووه‌ته نێو به‌شی هه‌نارده‌كردنی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له شوێنی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ناچاری كردوون هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا بوه‌ستێنن ئەندام پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق (ئیسلام حوسێن) دەلێت یەكێتی بەتەواوی پشگیری لە هەناردەی نەوتی كەركووك دەكات بۆ ئێران و دەلێت شاندەکانی ئێران ھەماھەنگییەکی زۆر باشیان لەگەڵ یەکێتیدا ھەیە، ھەر ئەوەش وای کردووە بە هەوڵی ئێران، نزیکییەک لە نێوان یەکێتی و نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسادا ھەبێت، سەیر نییە کە یەکێتی یا ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی پاڵپشتیی بڕیارەکەی عێراق بکات، بۆ ڕیککەوتنەکەی نێوان ئێران و عێراق، چونکە ھەموو دەزانین ئێران کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یەکێتی ھەیە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی دەیەوێت نەهامەتیەكانی خەڵك لەكوردستان بۆ گوشار خستنە سەر پارتی و لایانی جوداخوازانی كوردستان زیاتر بكات، ئەمەش بەهەماهەنگی ئێران و مالیكی لە عێراق دەكات، چونكە پێشتر هەر یەكێتی بوو لە رێگای چەند بەرپرسێكی ئەو حزبە داوا لە مالیكی كرد كە قوتی خەڵكی كوردستان ببڕدرێت، ئەمەش لەزاری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەیاننامەی ناوەندی بڕیار پشتراستكراویەوە”.