سێمێل.. لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن جێبەجێ دەكرێت
وهزارهتى شارهوانى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند:” لە سنووری شارەوانیی سێمێل دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی ئاشتی و نەورۆز كرا و شارەوانیی سێمێلیش دەڵێ بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك پرۆژەكانیان بەردەوام دەبێت.
وهزارهتى شارهوانى دهشلێت:” لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی، بەشی هونەری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل دەستی كرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی ئاشتی و نەورۆز كە ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لەو دوو گەڕەكە دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی پارێزگەی دهۆكی كرد و لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبووەوە و جەختی لەسەر باشتركردنی خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی ڕۆتین كردەوە.