ڤيديۆ: گۆرانییه‌كه‌ی (دینا) دووباره له یوتیوب دانرایه‌وه
دوای ڕاگرتنی له یوتیوب گۆرانییه‌كه‌ی (دینا) دووباره دانرایه‌وه وله ئێستادا دووباره گۆرانی(كه‌تانه)ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی كورد(حه‌سه‌ن زیره‌ك) به ده‌نگی دینا له چانێڵی ئاوازدانه‌ر (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) بڵاوبوویه‌وه.
گۆرانی (كه‌تانه) ئاوازدانه‌ر (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) كاری ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كردووه‌و (به‌همه‌ن فه‌ره‌ج) میكس و ماسته‌رینگی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه, هه‌روه‌ها (بڕیار فه‌تاح) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه.