به‌گوژمه‌ى زیاتر له 830 ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە بنه‌سڵاوه دانرا
لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، پێش نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یهكشەمە 2021.9.19، له‌ژێر چاودێرى و به ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌گوژمه‌ى (833,511,000) هه‌شت سه‌د و سى و سێ ملیۆن و پێنج سه‌د و یازده هه‌زار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى (دروستكردنى شه‌قام لهگهڕهكى ئاشتى و ئاوهڕۆیى لوله‌یى لهگهڕهكى گه‌ڕه‌سۆر و قیرتاوكردنى شه‌قامى سه‌ره‌كى ناوبازأرى بنه‌سڵاوه به‌چینى باینده‌ر و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێك لهناحییهى قوشته‌په) دانرا و كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایى (چمدى) جێبه‌جێده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (270) ڕۆژه.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و قائیمقامى قه‌زایى ده‌شتى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى شاره‌وانییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌كى دیكه له به‌رپرسانى ناوچه‌كه و هاوڵاتییان ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: ” لە سنووری قەزایی ده‌شتى هه‌ولێر، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، ئه‌مرۆ به‌ردى بناغه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان دانا كه به‌گوژمه‌ى (2,118,000,000) دوو ملیار و سەد و هەژدە ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، كه بریتیه له چه‌ند پڕۆژەیەکی قیڕتاوکاردن و چاککردنی چەند ڕێگایەک لە بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە و ڕێگەی نێوان مورتکە و لاجان، بێجگه له‌وانه‌ش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى تر‌ى لێدانى بیرى ئاو و چاككردنى بیره‌كان له‌ناوچه‌كه”.
پارێزگارى هه‌ولێر هه‌روه‌ها وتى: “وه‌كو پێشتریش ڕامانگه‌یاندووه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى جه‌نابی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاسپێردراوین پڕۆژه‌كان له‌و شوێنانه ئه‌نجامبدرێت كه له‌ڕابردوودا نه‌توانراوه وه‌كو پێویست ده‌ستیى خزمه‌تگوزارییان پێبگات، ویستى ئێمه‌ش له پارێزگاى هه‌ولێر له ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژانه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بتوانین ده‌ستى ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزاریى بگه‌ێنین به‌م شوێنانه، به‌دڵنییایه‌وه له‌داهاتووشدا به‌پێى دابینكردنى بودجه‌ى پێویست به‌رنامه‌ى تۆكمه‌تر و فراوانترمان ده‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى سه‌رجه‌م سنوورى پارێزگاكه‌مان”.