نوێنەری خەڵكی كەركووك نهێنی هەڵكوتانی یەكێتی بۆ سەر كۆمپانیای نەوتی باكور ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

نوێنەری خەڵكی كەركووك لەپەرلەمانی عێراق دەلێت ” قسەكانی بەرپرسانی یەكێتی كە گوایە لە پێناوی خەڵكی كەركووك ئەوەیان كردووە، تەنها چەواشە كاریە و دەلێت هەموو ئامانجی یەكێتی لەو هەڵكوتانە بۆ سەر چاڵە نەوتیەكانی كەركووك، بۆ 20 هەزار بەرمیل نەوتەكەیە كە لەرێكەوتنی هەرێم بەغدا 20 هەزار بەرمیل نەوت دیاری كراوە، بۆ سلێمانی و ئەمەش تەنها بۆ كەسەكانە، نەك بۆ خەڵكی كەركووك وەك ئەوەی ئەوان دەلێنـ”.

شاخەوان عەبدولڵا لە لێدوانێكی دا ئاشكرا كرد، ئەو هێزەی یەكێتی كە هەلیكوتاوەتە سەر كۆمپانیای نەوتی باكور، كارەكەیان بەهیچ شێوەیەك بۆ خەڵكی كەركووك و بەرژەوەندی كەركووك نییە، بەڵكو ئەمە وەك بیانوو بەكاردەهێنن، لە ڕاستیدا هۆكاری ڕاستەقینە بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەتییە و دەیانەوێ ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوتیان پێ بدرێت دەلێت پێشتر ڕێككەوتنێك لەگەڵ بەغدا كراوە كە مانگانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێ و 20 هەزاری تریش بۆ كۆمپانیایەك بە ئامانجی پاڵاوتن بۆ سلێمانی ڕەوانە بكرێ دەلێت ئەو 20 هەزار بەرمیلەی بۆ سلێمانی بڕیاری لێ دراوە جێبەجێ نەكرابوو، ئەمڕۆش وەكو ئاگەداركردنەوەیەك بوو بۆ بەغدا كە ئەوانیش هەن و هێزیان هەیە پێویستە ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێ، بۆیە ئەمە نە پێوەندی بە كەركووك و نەوتی كەركووك هەیە، یەكەمجاریش كە خەڵكی كەركووك لە نەوتەكەی سوودمەند بێ ئەو 10 ملیۆن دۆلارەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك پترۆدۆلار بە كەركووكی دەدات، ئەوەی كە كراوە زیاتر بۆ بەرژەوەندی كەسەكانە نەك خەڵكی كەركووك.

 

Back to top button