له ناوچه كوردستانییه‌كان دوو لیوا دروست ده‌كرێن و ئامر لیواكانیش كورد ده‌بن
به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك-پردێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌مزووانه دوو لیوای هاوبه‌ش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێن و ئامر لیوای هه‌ردووكیشیان كورد ده‌بن.
نووری حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك-پردێی هێزی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندووە: دوو لیوای یه‌ك و دوو بۆ ناوچە کوردستانییەکان پێک دەهێنرێن و دەچنە ئەو شوێنانەی کە مەترسی ئەمنییان لەسەرە و كاری سه‌ره‌كییان دژایەتیکردنی تیرۆر و پارێزگاریکردنی خەڵكی ئه‌م ناوچانه ده‌بێت به‌بێ جیاوازی، بێگومان ئه‌ركی لیوایه‌كیان پاراستنی سنووری کەرکووکە تا خانەقین و ئەوەی تریشیان خازر تا بەنداوی مووسڵ ده‌بێت.
نووری حه‌مه عه‌لی ڕاشیگه‌یاندووە كه ئێستا هه‌ردوو لیواکه به‌ته‌واوی ئامادەن و چاوەڕێ فه‌رمانی دهستبهكاربوونن. هه‌روه‌ها گوتی: ئامر لیوای ھەردوو لیواكه‌ش کورد ده‌بن، دابەشکردنی فهوجهكانیش بریتی ده‌بن له چوار فەوجی کورد و چوار فه‌وجی عەرەب تێکەڵ دەکرێن و پێکەوە پارێزگاری له ناوچه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووە: لای ئێمە لە میحوەری پێنج و شەش، دوو فەوج لەوێ جێگیر ده‌كرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ھێرش و مووشه‌كانه بکرێت كه له‌وێوه ئاراسته‌ی ھەرێمی کوردستان ده‌كرێن، ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه به دانانی ئه‌و دوو فه‌وجه چیتر ھێرش نەکرێتە سەر کوردستان.