بەڕەزامەندی سەرۆکی حکومەت ده ملیار دینار، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له پارێزگای هه‌ولێر، تەرخان کرا.

بەڕەزامەندی مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ده ملیار دینار، بەمه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له پارێزگای هه‌ولێر، تەرخان کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە رای گەیاند:” له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی ده ملیار دینار، بەمه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له پارێزگای هه‌ولێر، تەرخان کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند:” ئه‌و بڕه پاره‌یه، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناخ به قۆناخ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، خه‌رج ده‌كرێت.