د.ئاراس حەسۆ میرخان: جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا لە وەڵاتانی پێشكه‌وتوو زانكۆی حكومی ئاستی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن پێشانده‌دات.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کەرتی گشتیی زانکۆ حکومییەکان “بارگرانییەکی یەکجار زۆریان خستووەتە سەر حکومەت”.د.ئاراس حەسۆ میرخان سەبارەت بە گوتەکانی ئەمڕۆی دەلێ : جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا لە وەڵاتانی پێشكه‌وتوو زانكۆی حكومی ئاستی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن پێشانده‌دات. جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا
د. ئاراس حەسۆ میرخان، لە نووسینێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە نووسیوویەتی: جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا لە وەڵاتانی پێشكه‌وتوو زانكۆی حكومی نه ته‌نیا نابێته بارگرانی بۆ حكومه‌ت، به پێچه‌وانه‌وه ئاستی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن له‌و وڵاتانە پێشانده‌دات. ”
د. ئاراس حەسۆ میرخان هەروەها دەشلێ:” ڕه‌خساندنی هه‌ڵی خوێندن بۆ قوتابییانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كان به ده‌ستكه‌وت و شانازی هه‌ژمارده‌كرێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی زانست و خوێندن له كوردستان پێش بكه‌وێت به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته به‌ها بدرێته‌وه زانكۆ و قوتابخانه حكومییه‌كان.
دەشلێ:” یه‌كه‌م بڕیاری ئه‌م كۆنفرانسه پێویسته گۆڕین و نه‌هێشتنی بیركردنه‌وه‌ی ھەلەی جەنابت بێت له‌ناو حكومه‌ت و خوێندنی باڵا.”