به گوژمه‌ى (2) ملیار و سەد و هەژدە ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە قه‌زایى ده‌شتى هه‌ولێر دانرا
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، به‌گوژمه‌ى (2,118,000,000) دوو ملیار و سەد و هەژدە ملیۆن دینار، لە سنووری قەزایی ده‌شتى هه‌ولێر دەست بە ئەنجامدانی چه‌ند پڕۆژەیەکی قیڕتاوکاردن و چاککردنی چەند ڕێگایەک لە (بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە و ڕێگەی نێوان مورتکە و لاجان) كرا.
راشیگه‌یاند، به ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌گوژمه‌ى (170,000,000) سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى (دروستكردنى چه‌ند ئاوهڕۆیى لوله‌یى لهگهڕهكى گوڵان و بنه‌سڵاوه) دانرا و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (150) ڕۆژه.
پارێزگارى هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: “هاووڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە پڕۆژەکان بە شێوەیەک نابێت کە بەردی بناغەی بۆ دابنرێت جێ بهێڵدرێت، بەڵکو بووجەیان بۆ تەرخانکراوە و پێویستە بەر لە وەرزی باران بارین تەواوبکرێن، لە ئەگەرى تەواو نەکردنی لەو وادەیەی کە بۆ بەڵێندەرەکان دیاریکراوە، ئەوا سزا دەدرێن”.