پارتی هەڵەكەی یەكێتیمان چاك كردەوە لەكەركووك
خواكوڕك
هەڵكوتانە سەر كۆمپانیا نەوتی باكوری كەركووك لەلایان هێزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا و پارتی دیموكراتی كوردستان لەو شارە دەلێت هەڵەكەمان چاك كردەوە، سەرۆكی بەرەی توركمانیش دەلێت نەوتی كەركووك هی تاك حزبێك نیە تا دەست بەسەر نەوتی كەركووك دابگرێت، دەلێت یەكێتی هەڵەیەكی گەورەی كرد”.
لە لێدوانێكی دا كەمال كەركووكی دەلێت پێویستە بە یەكەوە گوشار بخەینە سەر بەغدا و رێگەی تر ھەیە بۆ ئەوە گوشار بخرێتە سەر بەغدا، بۆ ئەوەش ئاماژە بەوەدا ئەگەر بۆ گوشار خستنە سەر بەغدا بێت دەتوانن پێشی بە چوونی ئەم نەوتەی كەركوك بگرن كە بە تانكەر بۆ بەغدا دەڕوات. بەڵام راگرتنی بەم شێوەیە ھەموومان لێی زیانمەند دەبین.
گوتیشی بۆیە یەكێتی هەڵەی كردوو بەڵام ئێمە هەڵەكەمان بەزووی چارەسەر كردوو دەلێت لە بەیانییەوە لەگەڵ ئەوکەسانەی ئەوکارەیانکردووە لەسەر خەتین و کێشەکەمان بەتەواوەتی چارەسەرکرد و پێمان وتوون کە ئەوەی دەیکەن دروستنییە”.
هەر لەو بارەیەوە، ئەرشەد ساڵحی لە گۆنكرەیەكی رۆژنامەنووسی دا لەبارەی هەڵكوتانی یەكێتی بۆ سەر كۆمپانیای نەوتی كەركووك رایگەیاند،نەوتی كەركوك موڵكی تەنها لایەنێك نیە و هەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەوت دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات و نابێت بەناوی كەركووكیەكانەوە دەست درێژی بكرێتە سەر دامەزراوەكانی شارەكە، چونكە ئەمڕۆ پێشێلكاریەكی گەورە لە كەركوك ئەنجامدرا.
لەبارەی ناردنی پارەی پترۆ دۆڵار لەلایان هەرێم و بەغداوە، پێكهاتە شارەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە پارەی پترۆ دۆڵار تەنها لەلایان هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت، لەلایان بەغداوە نانێردرێت، بۆیە هەوڵدان و هەڵكوتانی یەكێتی نەك لە قازانجی كەركووكیەكان نیە بەڵكو هەوڵدانەبۆ بڕینی ئەو 10 ملیۆن دۆلارەیە، كە لەلایان هەرێمی كوردستانەوە دەدرێتە پارێزگای كەركووك”.