پارێزگاری دهۆك: شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، باشترین خزمه‌ته پێشكه‌شی خه‌ڵك كراوه
پارێزگاری دهۆك ده‌لێ، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگای دهۆك هه‌میشه به‌ده‌ستی پڕه‌وه بووه” ده‌شلێت:سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین، كه پێشتر مزگێنی ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆى به ئێمه داوه،
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،20-9-2021، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له رێوره‌سمی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتی:” سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین، كه پێشتر ئه‌و مزگێنییه‌ی به ئێمه داوه، بۆیه راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه و پیرۆزبایی له خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌م، كه له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه ئه‌مه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش و كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌مان ده‌كات.
د.عه‌لی ته‌ته‌ر،گوتیشی: ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له دوو قه‌زا و 3 ناحیه پێكدێت، ژماره‌ی دانیشتوانی 302 هه‌زار كه‌سه، رووبه‌ره‌كه‌ی 1209 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، 187 گوند و 7 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت، 54 فه‌رمانگه‌ی حكومی هه‌یه و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی 1455 كه‌سه. له زاخۆ 17 هه‌زار خێزانی ئاواره هه‌یه، كه 90 هه‌زار ئاواره له‌و سنووره ده‌ژین.
عه‌لی ته‌ته‌ر ده‌شلێت، هه‌ر كاتێك سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كردبێت، سه‌ردانه‌كه‌ی پڕ به‌ره‌كه‌ت و به ده‌ستی پڕه‌وه بووه، ساڵی پار به گوژمه‌ی زیاتر له 66 ملیار دینار، 110 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به ناوچه‌كه كرد، ئه‌مساڵیش 36 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پێشكه‌شكراوه، كه 35 پڕۆژه‌ی ته‌واو بووه، زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو كراون.
پارێزگارى دهۆك له كۆتايى قسهكانيشيدا گوتى:” ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، باشترین خزمه‌ته كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئێمه‌ی كردووه، رێزگرتن و ئاسانكارییه، كه پێشكه‌شی خه‌ڵك كراوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتینه و بۆ خێرا جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه.