شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی بەشێك لە لایەنە کوردییەکانی کەرکووك دەداتەوە
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی بەشێك لە لایەنە کوردییەکانی کەرکووك دەداتەوە و ده‌لێ خه‌ڵكێك كه كه‌ركووكى فرۆشتبێت ناتوانێت ئه واقعه‌ى كه‌ركووك بگۆرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی ژمارە (٣٠)ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی (یەك)ی كەركووك، ڕايگەیاند: “ هه‌رچى بابه‌تێك ئێمه له ميديا باسمان كردبێت و بانگه‌شه‌مان بۆ كردبێت هه‌ر هه‌مووى جێ به‌جێ ده‌كه‌ين هه‌نگاوى يه‌كه‌مان ده‌ست پێ كردووه و هه‌نگاوى دووه‌ميش له‌م چه‌ند رۆژانه ده‌ست پێ ده‌كات و زۆر گو‌ێشمان به‌و تهنگاوييهى خه‌ڵك و لايه‌نى تر نيه و كارى خۆمان ده‌كه‌ين و له كهركووكين ”.
ڕوونیشی كردەوە، خەڵكی كەركووك هه‌موو متمانهيهكيان به پارتيه چونكه ده‌زانن پارتى خاوه‌ن قهزييهيه، وه ته‌نها پارتيه ده‌توانێ ئه‌و واقيعه‌ى كه‌ركووك بگۆرێت چونكه ئه‌وه‌ى كه‌ركووكى فرۆشتبێت ناتوانێ واقعى كه‌ركووك بگۆرێ چونكه خه‌ڵكى لايه‌نى خۆشيان به ئێمه ده‌لێن .”
ده‌شلێ:”ئه‌مانه له هێزو جه‌ماوه‌رى پارتى ديموكراتى كوردستان ترساون و واده‌كات لێره و له‌وێ هێرشى ناڕه‌وا بكه‌ن هيوادارين به‌خۆيان دابچنه‌وه دواجار ئێمه له‌م شاره كوردين و پێويستمان به ده‌نگى كورد هه‌يه.
ئه‌و كانديدهى پارتى له شارى كه‌ركووك گوتيشى:” به‌بێ پارتى هيچ هێزيێك نيه بتوانێ معادهلهى ئه‌منى و سياسيى له‌م شاره بگۆرێت له ئاينده‌يه‌كى زۆر نزيك هه‌موو ئه‌و قۆناغانه ته‌نانه‌ت پێش هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك كه هه‌يه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌نگاو جێ به‌جێ يان بكه‌ين .”
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا زياتر گوتى:” پارتى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێ ى وابوو ئه‌و هێزانه‌ى لێره‌ن به ته‌نيا ناتوانن ئهمنيهتى ئه‌م ناوچانه بپارێزن هێزى پێشمه‌رگه هێزێكى قاره‌مانن و قوربانيان داوه و ته‌واو شارهزاييان له م ناوچه‌يه و جوگرافياى ناوچه‌كه هه‌بێت ڕه‌نگه له رووى تهكتيكهوهش هێزى پێشمه‌رگه تواناى جياوازه له هێزى عێراق و دڵسۆزيشيان بۆ خاك كه خاوه‌نى ئه‌و خاكه‌ن وايكرد ئه‌و دوو ليوايه بگه‌رێته‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و دوو ليوايهش به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانمان ئاسايش و سه‌قامگيرى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه و ته‌نانه‌ت كاريگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى ئه‌منى ناوشاريش ده‌بێت.