كونسوڵی ئه‌مریكا: پابه‌ندین به هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و وه‌زیری پێشمه‌رگه تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان کرد.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 20/9/2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا لە هەولیر و كۆلۆنێڵ دۆگلاس، راوێژكاری باڵای سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوون، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: “ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به دۆستی سه‌ره‌كیی خۆمان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌زانین و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه پێكه‌وه له بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان به‌رده‌وام بین له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌كه”.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، روونی كرده‌وه ئه‌مریكا شانازی به دۆسته‌كانییه‌وه ده‌كات و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنیت و گوتیشی: “شه‌ره‌فمه‌ند و پابه‌ندین به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستام و هێزی پێشمه‌رگه”.
له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، له‌م پرسه‌دا هه‌نگاوی باش چویونهته پێشه‌وه‌و بۆ به‌رده‌وامبوونیشی پێویستمان به هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و رێككه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌یه”.
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، وێڕای پابه‌ندیی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئەمریکا بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی زیاتری پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی، رایگه‌یاند: “هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاكسازی لای ئێمه جێی بایه‌خترینه”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد مێژوویەكی درێژی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و ئایندهی هه‌ردوو لامان گه‌شه.”
كۆبونهوەکە به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گرنگیی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌غدا كۆتای پێ هات.