دهۆك: سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دادەنێت.

لە پارێزگای دهۆک مه‌سرور بارزانى،سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران  دادەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی ئەیلوولی 2021  کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.

پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن، عەمبارکردن، بەهەمهێنانی خۆراک، بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا، بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان،  بە بڕی زیاتر لە 121 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

Back to top button