فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا هەزار منداڵی سورییان کوشتووە

خواكوڕك 
پاش بەشداریکردنی هێزە ئاسمانیەکانی ڕوسیا لە جەنگی سوریاو پشتگیری کردنی ڕژێمەکەی ئەسەد لە ۹ ی ئەیلولی ۲۰۱٥ وە،فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا نزیکەی ۱۱۷٥ منداڵی سورییان کوشتووە کە تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵەوەیه”.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە لایەن ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیلی سوریا دەکات لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیاوە،جگە لەو ژمارە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هەر لەو هێرشانەدا ٦٨٦ کەس لە سەرو هەژدە ساڵ و ۲۹۷۷ ژن و پیاو لە لایەن فڕۆکە ڕوسیەکانەوە بونەتە قوربانی”.

شایانی باسە ڕوسیا بۆ حەوتەم جارو چین بۆ شەشەم جارە دژی سزادانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەنگ دەدەن لە نەتەوە یەكگرتووەكان  ئەوەش وای کردووە ڕژێمی سوریا بەردەوام بێت لە کوشتنی بە کۆمەڵی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەو بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان دژی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە بەرامبەردا جگە لە نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژئاواو دەوڵەتانی هەرێمی،ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەو هەوڵانەی ڕوسیاو چینی بە شەرعیەتدان بە کوشتن و جینۆسایدی گەلانی سوریا ناوزەند کردا”.

س:العربيە

Back to top button