به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21 – 9 – 2021 ، به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا ، وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی  گه‌ڕه‌كی نووسه‌ران ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌كه‌ به‌ گوژمه‌ی ی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلار جێ به‌جێكراوه‌.

Back to top button