نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە کوردستان دەکات و ڕۆڵ و کاریگەری یەکێتی زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی ئەلوولی 2021 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە کوردستان دەکات و ڕۆڵ و کاریگەرییان بەرز دەنرخێنێت، هه‌روه‌ها پشتگیری لە ماف و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان دەکات.
دەقی ڕاگەیاندراوی نێچیرڤان بارزانی:
له یادى 51 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له یه‌كێتیى زانایان و ئه‌ندامانى و ته‌واوى مامۆستایانى ئایینى ئیسلامی له كوردستان ده‌كه‌م، هیواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ڕۆڵ و كاریگه‌ریى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستان و كار و خه‌باتى زیاتر له نیو سه‌ده‌یان له خزمه‌تى ئایین و خه‌ڵكى كوردستان و بره‌ودان به گیانى نیشتمانپه‌روه‌رى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و به‌رگریكردن له مافه‌كانى مامۆستایانى ئایینى، به‌رز و به ڕێزه‌وه ده‌نرخێنین، هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانیان و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌که‌ین.
یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستان و مامۆستایانى ئایینى و پێگه‌یان له کۆمه‌ڵگه‌دا، ڕۆڵى كارایان له پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و میانڕه‌وى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى توندوتیژى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى هه‌یه و له‌م یاده‌دا جه‌خت له گرنگیى ڕۆڵ و كاریگه‌رییان له پته‌وكردن و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌نێرین كه له كاروانى خه‌باتى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامیی كوردستاندا گیانیان به نیشتمان به‌خشى، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزى مامۆستایانى كۆچكردوو به نه‌خۆشیى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، خواى مه‌زن گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.
بۆ خزمه‌تى نیشتمان و داهاتوویه‌كى باشتر، په‌روه‌ردگار پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/9/21