یەكێتی ئەوروپا ئامادە نیە لەگەڵ ئێران كۆ ببێتەوە

بەپێچەوانەی ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان یڤ لۆ دریان ئاماژەی پێکرد، جۆزپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تەئکیدیکردەوە کە وەزیرانی بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕوسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانە لەگەڵ ئێران گفتوگۆ ناكەن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

گوتیشی: گرنگ كۆبونەوە نیە چونكە تا ئێستا ئێران نیەت باشی نیشان نەداوە.

ئەو گوتانەی بۆرێل دوای ئەوە ھات كە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند كە وڵاتانی زلھێز لەگەڵ ئێران كۆدەبنەوە.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button