سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی پەیامێکی هەبوو؟

گوته‌بێژى پارتى: سەرۆك بارزانی داوای لێ كردووين لە كاتی بانگەشەدا نەرم و ئارام بين

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 21-9-2021، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رێوه‌چوو. گوتەبێژ و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی ديموكراتى كوردستان يش گوتی لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی داوای “یەکڕیزی، پێکەوەبوون و کارکردن”ی کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە “نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی ئیستیفزاز و گرژ بێت.”

 

مەحموود محەمەد، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بۆ رۆژنامه‌نووسان دواى دوای کۆبوونەوەی ئه‌مرۆى ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، رایگەیاند،” سەرۆك بارزانی داوای لێ كردوون لە كاتی بانگەشەدا نەرم و ئارام بن.

گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان باسى لەوەش كرد كه‌، هەندێک خەڵکی نامەسئول هەیە و هەست بە بەرپرسیاریەتی ئەم بارودۆخە ناکات، هەندێک حاڵەتی رێگری و دڕاندنی پۆستەری کاندیدەکان روویداوە، بەڵام ئەمانە دەبێ چارەسەر بکرێن و , باسى له‌وه‌شكرد كه‌ ترسی عەرەب و توركمان لە گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك، زیندووبوونەوەی كوردایەتییە لەو شارەدا، كە رەگ و ریشەی داكوتاوە.”

مەحموود محەمەد، دەشڵێ، ئەو بابەتانەی پێشێل كراون، پێویستە ئیعادە بكرێنەوە و بە شێوازێك بێت، كە هەموو پێكهاتەكان لە رووی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەوە لە حوكمڕانیی ئەم وڵاتەدا بەشدار بن.

مەحموود محەمەد، ترسی عەرەب و توركمانەكانی كەركووكی لە گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو شارە، بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كاتێ رەگ و ریشەی كوردایەتی لەو شارەدا داكوتراوە، بە گەڕانەوەی پارتی، زیندوو دەبێتەوە، هەر بۆیەشە دژی گەڕانەوەی پارتین بۆ ئەو ناوچانە، هاوكات ترسیشیانە لەوەی پێگەیان لە حكوومەتدا لەق بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان گوتيشى :” كەركووك چ لەسەر هەرێمی كوردستان بێ، یان نا، شارێكی كوردستانییە و با ماددەی ١٤٠ بە هەموو بڕگەكانییەوە جێبەجێ بكرێت و، ئەوان وەكو پارتی رێز لە ئیرادەی خەڵكی شارەكە دەگرن كە چۆن بڕیار بدەن.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى په‌يامى سه‌رۆك بارزانى چى  بوو؟ مەحموود محەممەد گوتى: یەکڕیزی، پێکەوەبوون و کارکردن و هەوڵدان بۆ ئەوەی کە رێکلام و بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوازێکی ئیستیفزازی و گرژ نەبێت و تەحەموول زۆر هەبێت، بەڵام کاری خۆیان ئەنجام بدەن لە هەموو شوێنێک کە پێویستە.

Back to top button