له خواكوڕك…پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به داتا و ژماره بزانه.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌كانی به داتا و ژماره بڵاو كرده‌وه و رايگه‌ياند،ئێستا به به‌های زیاتر له 5 ترلیۆن دینار 823 پرۆژه جێبه‌جێ ده‌كرێن.”
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يێندراوێكدا داتا و ژماره‌ى سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى كه ئه‌نجامى داوه خستيه‌ڕوو كه به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌يه:
– ئێستا به به‌های زیاتر له 5 ترلیۆن دینار 823 پرۆژه جێبه‌جێ ده‌كرێن
– سێكته‌ری شاره‌وانی: 469 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 130 ملیار دینار
– سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ: 297 پرۆژه بۆ په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری ئاو به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار
– سێكته‌ری گه‌شتوگوزار: 57 پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 39 ملیار دینار.
له‌راگه‌ييێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه:” پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌سه‌ر چه‌ند سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌رۆ و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن و ئاوی قورس و خۆڵ و خاشاك و ژینگه‌سازی و شوێنه‌وار و گه‌شتوگوزاردا دابه‌شكراون، وه‌ك دروستكردنی شه‌قام و پردی ناو شاره‌كان و پرۆژه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی شۆسته و پارك و باخچه و خاوێنكردنه‌وه و دروستكردنی ده‌یان جۆری دیكه‌ی كار و پرۆژه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌جۆر بۆ هاووڵاتیان. واته به‌شی زۆری پرۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به یه‌كسانی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ده‌شلێت:” ئێستا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار 823 پرۆژه له سێكته‌ره جیاوازه‌كان به گوژمه‌ی زیاتر له 5 ترلیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كات، كه به‌شێك له‌و پرۆژانه هی كابینه‌ی پێشوون و به‌شێكیشیان له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنیان دراوه، وێڕای ئه‌و پرۆژانه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پلانی هه‌یه چه‌ندین پرۆژه‌ی نوێ ڕابگه‌یه‌نێت كه به‌هۆیه‌وه ئاستی خزمه‌تگوزاری و بووژانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌و 823 پرۆژه‌یه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی: شاره‌وانییه‌كان، سێكته‌ری ئاو، گه‌شتوگوزاردا دابه‌شبوونه كه هه‌ر یه‌ك له‌و سێكته‌رانه‌ش چه‌ندین لقوپۆپیان لێ ده‌بێته‌وه و هاووڵاتییان به یه‌كسانی لێیان سوودمه‌ند ده‌بن، 497 پرۆژه‌یان له سێكته‌ری شاره‌وانین و 297 پرۆژه‌شیان له سێكته‌ری ئاون و هه‌روه‌ها له سێكته‌ری گه‌شتوگوزاریشدا 57 پرۆژه‌ن كه به گوژمه‌ی زیاتر پێنج ترلیۆن دینار ته‌واو ده‌كرێن.
سێكته‌ری شاره‌وانییه‌كان: 469 پرۆژه به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 130 ملیار دینار
له سێكته‌ری شاره‌وانی، ئێستا 469 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 130 ملیار دینار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، پرۆژه‌كانیش پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك دروستكردنی شه‌قام و قیڕتاوكردن و پردی ناو شار و ئه‌نده‌رباس و پرۆسه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و ده‌یان جۆری دیكه‌ی پرۆژه و كاری رۆژانه، ژماره و گوژمه‌ی پرۆژه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
هه‌ولێر: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 178 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 902 ملیار دينار.
سلێمانی: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 96 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 512 ملیار دینار.
دهۆك: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 69 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر 245 ملیار دینار.
هه‌ڵه‌بجه: 31 پرۆژه به گوژمه‌ی زیاتر له 33 ملیار دینار.
گه‌رمیان: 26 پرۆژه به گوژمه‌ی نزیكی 6 ملیار دینار.
ڕاپه‌ڕین: 30 پرۆژه به گوژمه‌ی زیاتر له 22 ملیار دینار.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 39 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 410 ملیار دینار.
سێكته‌ری ئاو: 297 پرۆژه به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار
سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ، یه‌كێكه له سێكته‌ره گرنگ و ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بایه‌خێكی زۆر به‌و سێكته‌ره ده‌ده‌ن و به به‌رده‌وامی پلانی نوێ بۆ په‌ره‌پێدانی داده‌نرێت و پرۆژه‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن و پرۆژه كۆنه‌كانیش نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، كه ئێستا له سێكته‌ری ئاو 297 پرۆژه و به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 887 ملیار دينار جێبه‌جێ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ستاندارده جیهانییه‌كان، به‌رهه‌مێنانی ئاوی خاوێن له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر تاكێك له ڕیژه ستاندارده جیهانییه‌كه زۆر زیاتره، وێڕای ئه‌وه‌ش به به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێت. پرۆژه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
هه‌ولێر: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 156 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی نزیكی 877 ملیار دینار.
سلێمانی: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 52 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی نزیكی 148 ملیار دینار.
دهۆك: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 60 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 253 ملیار دینار.
هه‌ڵه‌بجه: ژماره‌ی پرۆژه 1 پرۆژه‌یه و به گوژمه‌ی نزیكی 4 ملیار دینار.
گه‌رمیان: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 14 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی 25 ملیار دینار.
ڕاپه‌ڕین: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 4 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 31 ملیار دینار.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 10 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی نزیكی 1 ترلیۆن و 548 ملیار دینار.
سێكته‌ری گه‌شتوگوزار: 57 پرۆژه به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 39 ملیار دینار
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرنگییه‌كی زۆر به بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌ده‌ن، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشی گه‌شتیاری و ڕۆڵی له هه‌مه‌جۆركردنی داهاتدا هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی پلان به به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی نوێ له‌و سێكته‌ره‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
كۆی ئه‌و پرۆژانه‌ی له سێكته‌ری گه‌شتوگوزاردا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، ژماره‌یان 57 پرۆژه‌ن و گوژمه‌كه‌ی بریتییه له نزیكه‌ی 39 ملیار دينار، كه ئه‌م گوژمه‌یه پاره‌یه‌كی زۆره و ئاستی پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار به‌رز ده‌كاته‌وه. ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێستا كار له جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت، به‌مشێوه‌یه‌ن:
هه‌ولێر: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 364 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ى زیاتر له 11 ملیار دینار.
سلێمانی: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 156 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 9 ملیار دینار.
دهۆك: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 138 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 5 ملیار دینار.
هه‌ڵه‌بجه: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 33 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 620 ملیۆن دینار.
گه‌رمیان: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 44 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 3 ملیار دینار.
ڕاپه‌ڕین: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 36 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 3 ملیار دینار.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم: 52 پرۆژه و به گوژمه‌ی 6 ملیار دينار.
كۆی پرۆژه‌كان له سێكته‌ری شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 823 پرۆژه‌ن و به زیاتر له 5 ترلیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن، به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كانیش هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان پرۆژه‌ی دیكه له داهاتوودا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن.