وهزيرى ئهوقاف: یەکێتی زانایان خاوەن مێژوویەکی پرسەروەریەو رۆڵی کارایان لەخەبات و شۆرشەکانی وکوردستان و ئایینی پەروەوری و نیشتیمان پەروەریدا ھەبووە.
ئهمڕۆ سێ شەممە 21-9-2021، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاوەری بریکاری وەزارەت، بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی( 51) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی کرد
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەناوی ڕێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایان کرد، ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و بەردەوام بوونی بۆ پرۆژەو کاروچالاکیەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خواست،
ئەو رێکخراوەی لەسەر راسپاردەی رابەری شۆرشی کورد مەلا مستەفای بارزانی لە ٢١ ئەیلولی ١٩٧٠ دروست بووە>
یەکێتی زانایان خاوەن مێژوویەکی پرسەروەریەو رۆڵی کارایان لەخەبات و شۆرشەکانی وکوردستان و ئایینی پەروەوری و نیشتیمان پەروەریدا ھەبووە.