هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه: پێكهێنانی 2 لیوا هاوبه‌شه‌كه بۆ پارێزگاری كردنه له‌ناوچه كوردستانییه‌كان و سنوردارکردنی چالاکی تیرۆرستانی داعش
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندێكی باڵای هاوپه‌یمانان و سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، هەردوولا کۆكبوون، لەسەر گرنگی پێکهێنانی ئەو دوو لیوایە، لە پێناو پاراستنی خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنوردارکردنی چالاکی تیرۆرستانی داعش.
له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه سه‌نته‌رى ميدياى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه تێدا هاتووه:” ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21 ى 9 ى 2021 ، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت: لە دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی کراو جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشيگه‌ياند: لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، هەردوولا کۆكبوون، لەسەر گرنگی پێکهێنانی ئەو دوو لیوایە، لە پێناو پاراستنی خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنوردارکردنی چالاکی تیرۆرستانی داعش.
له كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌شلێت:” پڕۆسەی مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە، گرنگیدانی زیاتر بەو بوارە بەشێکی تری دیدارەکەی نێوان سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگەو گەورە راوێژکارەکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو.