سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای سێمێل كرد و بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.
ئەمڕۆسێشەممە 21 ی ئەیلوولی 2021مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک .
لە کۆبوونەوەکەدا لە گەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل، کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستيش، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.