پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌مڕۆ كه‌سێك كوژرا‌وه‌ و بكوژه‌كه‌ش‌ ده‌ستگیر كراوه‌

پۆلیسی هه‌ولێر رایدەگەینێت: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ شاره‌دێی كه‌سنه‌زان تاوانێكی كوشتن ڕوویداوه‌ و دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ ڕووداوه‌كه‌ش‌ توانرا بكوژه‌كه‌ و به‌شداربووانی تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە رای گەیاند:ئەمڕۆ کاتژمێر (٤)ی بەرەبەیان، لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (الان احمد عبداللـە) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.”

پۆلیسی هەولێر روونیشیکردۆتەوە:”تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (خ. ص. ح.) دەستگیر بکرێ، هەروەها سێ کەسی تریش بەناوەکانی (د.خ.ص) و (م. هـ. م.) و (هـ. ن. ع.) دەستگیر کران کە بەشدار بوونە لەم تاوانە، ”

پۆلیسی هەولێر دەشلێت:” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

Back to top button