هاوردەکردنی پێنچ بەرهەمی کشتوکاڵی، باجیان لەسەر هەڵگیرا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانیی ئاو رایدەگەینێت :” لەپێناو چاودێری وکۆنترۆڵکردنی نرخ و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان بڕیاردرا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی:( خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر)

لە  نووسراوێکی فەرمیدا کە واژووی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەسەرە و رای گەیاندووە:” دوابەدوای بەدواداچوون بۆ بازاڕەکانی عەلوەی سەوزە و مێوە لە هەرێمی کوردستان و بەهۆی کەمبوونەوە و بەرزبونەوەی نرخی بەرهەمەکانی (خەیار و تەماتە و باینجان و بامیە و بیبەر ) بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ئەو بەرهەمانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بەهەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی ئاماژەی پێکراوە لەرێکەوتی 2021/10/1 .

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشلێ:” بۆ ئەم مەبەستە وێنەیەک لەبڕیاری وەزارەت بە نوسراوی ژمارە( 6764 ) لە (2021/9/21) ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری / ب.گشتی گومرک کراوە بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری پێویست و ئاگادار کردنەوەی لایەنەپەیوەنیدارەکان.”

Back to top button