وەزیری شارەوانی: حکوومەتی هەرێم لە هەموو کاتێکدا بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای بڕینی شایستە داراییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، حکوومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو ناخۆشی و قەیرانێک و بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیوویەتی هەموو کەرتەکان بەڕێوەببات و بەردەوامی به خزمەتگوزارییەکان بدات.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەک ڕۆژیش ئاستی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی فەرامۆش نەکردووە و بەردەوام ڕۆژانە ئەو خزمەتگوزارییانە بەردەوام بوونە.

گوتیشی: لە هەر دەرفەتێک حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتێکی هەبووبێت، ئەوا بەکاریهێناوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

Back to top button