رێكەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر ناردنەوەی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

خواكوڕك

نوێنەری ئەنەکەسە فوئاد عەلیکۆ لە خولی چوارەمی جنێڤ لەمەڕ كێشەكانی سوریا، رایگەیاند، فیدراسیۆن شتێک نییە بەتەنیا لەلایەن لایەنێکەوە رابگەیەندرێت. ئەمە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش قبووڵ نییە کە بەتەنیا کارێکی لەو چەشنە بکرێت. فیدراسیۆن دەبێت بە رەزامەندی خەڵك رابگەیەندرێت. هاوکات لە سیستەمی دەوڵەتی یەکپارچەییدا ناکرێت فیدراسیۆن رابگەیەندرێت، بەڵکو دەبێت وڵاتەکە فیدراڵی بێت ئینجا کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیی دەکرێت و جۆری فیدراسیۆن دیاری دەکرێت و مشتومڕی لەسەر دەکرێت کە ئامانج لێی پارچە پارچە بوون نییە

ئەو نوێنەرەی ئەنەكەسێ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاسكرا كردووە، گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی لەشکری رۆژ رێککەوتنکی نێودەوڵەتی پێویستە بەتایبەت لەنێوان ئەمریکاو تورکیا و بارزانی و ئاشکرای کرد لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگەکان بۆ سووریا، کۆبوونەوەکانیان بەردەوامیان هەیە، ناوبراو ئاشکرای کرد کە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی لەشکری رۆژ بۆ سووریا بەردەوامی هەیە و گوتی: “لەشکری رۆژ لە ٢٠١٢ دا لەو سەربازانە پێکهات کە لە رژێم جیابوونەوە. بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەوکات رژێم هێشتا کۆنترۆڵی ناوچەکەی کردبوو، پێشمەرگەکان ناچاربوون رووبکەنە هەرێم. سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشنیاری کرد ئەمانە لەشوێنێک کۆبکرێنەوە، چەندین گەنجی نوێ هاتنە ناو ریزەکانیانەوە. لەئێستادا زیاتر لە ٦ هەزار پێشمەرگە هەن. هەوڵ دەدەین کە ئەو ژمارەیە بکەینە ١٠هەزار تا ١٥هەزار. ئەم هێزە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتیەکانەوە مەشقیان پێ بکرێت. بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سووریا دەبێت لایەنی نێودەوڵەتی رەزامەندی نیشان بدەن بەتایبەتی ئەمریکا و تورکیا و بارزانی. کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەیە لەبارەیەوە. بەڵام تائێستا ئەنجامێکی ئەرێینی بەدەست نەهاتوون”.

لەبەشێکی تری گوتەکانیدا عەلیکۆ باسی لە پاککردنەوەی رەققە داعش کرد و گوتی: “لەو بروایەدام رێگە نادرێت پەیەدە بچێتە رەققە، پەیەدە تەنیا وەک پشتگیری لۆجیستی لەدەوروبەری رەققە دەبێت.ئەو هێزە سەرەکیەی دەچێتە رەققە لە عەرەبەکان پێکدێت”.

Back to top button