سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى ئيسپانيا كرد

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2021/9/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز پێدرۆ مارتينز باڵيۆزى تازه‌ى ئيسپانيا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ پۆستى تازه‌يدا لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسپانیا دووپات کردەوە، هەروەها پوختەیەکى دەربارەى دۆخى هەرێمى کوردستان خستە ڕوو.

بەڕێز باڵیۆزى ئیسپانیا هیواى خواست بتوانێت پەیوەندییەکانى ئیسپانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا برەو پێبدات بەتایبەتیش لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و دووپاتى کردەوە کە هانى کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى دەدات بۆ سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنان، هەروەها سەرسامیى خۆی بە ئاوەدانى و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کورستان دەربڕى.

هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و پرۆسەى سیاسى لە وڵات، دوایین پێشهاتەکانى شەڕى دژى تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانى داعش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

Back to top button