هه‌ولێر: پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاوه‌ڕۆی ستراتیژی جێ به‌جێ ده‌كرێت
بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكی كۆماری لە شاری هەولێر، ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئەو گەڕەكە دروست دەكرێ و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەیەكی پێویستی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج كرد.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردۆتەوە رای گەیاند: لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی گەڕەكی كۆماری لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (36,969,000) سی و شەش ملیۆن و نۆ سەد و شەست و نۆ هەزار دینار.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاندوە:” ئەو پرۆژەیە گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لەو گەڕەكە چارەسەر دەكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكانیشی بەرزتر دەكاتەوە و لە داهاتوودا پرۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێت.