وهزیری شارهوانی: له ئێستادا 469 پرۆژە بە زیاتر لە 2 ترلیۆن ملیار دینار لەژێر جێبەجێكردندان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات ئێستا كۆمەڵێك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار لە قۆناغی جێبەجێكردندان كە هەندێكیان ساڵانی پێشوو لەژێر جێبەجێكردندابوونە، بەڵام تەواونەكرابوون، ئێستا درێژە بە تەواوكردنیان دەدرێت و هەروەها ئەو پرۆژانەشی كە لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاریان لەسەر دراوە، ئێستا كاركردن تێیاندا بەردەوامە و بەشێكیشیان تەواوبوونە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان، هەروەها لەبارەی پرۆژەكانی سێكتەری شارەوانی، ساسان عەونی دەڵێ، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، ئێستا 469 پرۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پرۆژانەش زیاتر لە 2 ترلیۆن و 120 ملیار دینارە و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی لەبارەی پرۆژەكان دەشڵێ: ئەو پرۆژانە بەشێكیان پرۆژەی بەردەوامن و بەشێكی تریان تازە دەستبەجێبەجێكردنیان كراوە و كاریان تێدا دەكرێت و بەشێكیشیان تەواو كراون.