هێزێكی سەر بە پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان سنوری رۆژئاوا و باشوری كوردستانیان كۆنترۆڵكرد

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ هێزێكی زۆری سەر بە پێشمەرگەكانی رۆژئاوای كوردستان( هێزی رۆژ) لە سنوری نێوان سنوونێ جێگیر بوون، كە پاراستنی سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستانی گرتە دەست”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمڕ پێنج شەممە، 2ی 3ی 2017 هێزێكی سەر بە پێشمەرگەی رۆژئاوا كە زیاتر لە 500 پێشمەرگە دەبێت بەچەك و جبەخانەی گەورەوە، گەبشتنە سنوری رۆژئاوای  كوردستان و باشوری كوردستان لە سنونێ جێگیر بوون، هێزێكی سەر بە پەكەكەش داوای چۆڵكردنی ئەو ناوچەیان لێدەكات ئەوانیش گوێ بە هێزەكانی پێشمەرگە نادەن و دەلێن ئێمە هاتووین سنوری نێوان رۆژئاوای و باشوری كوردستان بپارێزین”.

لەو بارەیەوە كەناڵی رووداو لەزاری سەرچاوەكانی خۆیەوە هەواڵێكی لەبارەی چوونی هێزی پێشمەرگەیی سەر بە هێزی رۆژی رۆژئاوای كوردستان بڵاو كردۆتەوە لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەو هێزە نزیكەی 500 پێشمەرگە دەبن ‌و لە نێوان شارۆچكەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال ‌و كۆمەڵگەی خانەسووری نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگر بوون، ئامانجی هاتنەكەیان وەک خۆیان دەڵێن پاراستنی باشوور ‌و رۆژئاوا‌ی كوردستانە و  فەرماندەیەكی هێزی رۆژیش دەلێت، هێزی دیكە بۆ سنوورەكە دەهێنن بەمەبەستی پاراستنی سنووری باشوور‌ و رۆژئاوای كوردستان لەوێ دەمێننەوە. ئەو فەرماندەیە هەروەها گوتوویەتی هێزێكی سەر بە پەكەكە داوای چۆڵكردنی ئەو سنوورەیان لێدەکات”.

 

Back to top button