شەقامێكی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری لە هەولێر دروست دەكرێت

لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێ و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی داراییش, وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی بۆ تەواوكردنی شەقامەكە خەرج كرد.

بە گوێرەی فەرمانی وەزاری، ژمارەی (7633(, وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (87,675,500) هەشتاو حەوت ملیۆن و شەش سەد و حەفتا و پێنج هەزار و پێنجسەد دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری بۆ شاری شیاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی هەولێر، ئەو شەقامە شەقامێكی سەرەكییە و كارئاسانییەكی باشی دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری سنوورەكە بە تایبەتی لە ڕووی ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران.

Back to top button