کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر: پابەندبوونی ئەمریکا بە ھەرێمی کوردستان وەک تاشەبەرد پتەوە

رۆبەرت پالەدینۆ،کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و رایگەیاند، ئەمریکا وەک ھاوبەشێکی پشتپێبەستراوی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پەیجی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، رۆبەرت پالەدینۆ لە گوتەیەکدا کە لە رێوڕەسمی تەواوکردنی هەیکەلی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر پێشکەشی کردووە، رایگەیاندووە “پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە وەک تاشەبەرد پتەوە. پابەندبوونمان درێژخایەنە و داھاتوومان پڕشنگدارە”.

لە رێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کورتە ڤیدیۆیەک نمایشکرا کە تێیدا دیارترین دەستکەوتەکانی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە ماوەی ئەم 10 ساڵەی رابردوودا وەبیر ئامادەبووان ھێنراوەتەوە.

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر جەختی لەوەشکردووەتەوە کە وڵاتەکەی وەک ھاوبەشێکی پشتپێبەستراوی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

رۆبەرت پالەدینۆ راشیگەیاند “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان پێکەوە باشترن.

Back to top button