بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی رایدەگەینێت: بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢١ دابەش دەکرێ.
(نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند:” ئاگادارکراوین لەم ڕۆژانەدا بەشی چوارەم لە شایستە دارایی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢١ دەگاتە هەرێمی کوردستان.”
سەبارەت بە بڕی پارەکەس نەوزاد شێخ کامیل، گوتی:” بەم شێوەی لای خوارەوە دەبێت:-
سلێمانی:- یەک ملیارو چوارسەدوپەنجا ملیۆن دینار.
هەولێر:- نۆسەدو پەنجا ملیۆن دینار.
دهۆک :- سەدوپەنجا ملیۆن دینار.
گوتیشی:” کۆی گشتی دەکاتە( دوو ملیارو پێنج سەدو پنجا ملیۆن دینار) بۆ هەرێمی کوردستان وەک بەشی چوارەم.”