لە قه‌ڵادزێ پرۆژەیەکی دیکەی کارەبا جێبەجێ دەكرێت
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت: لە قه‌ڵادزێ پرۆژەیەکی دیکەی کارەبا جێبەجێ دەكرێت.”
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند:” بەمەبەستی چارەسەركردنی بارزۆری و هاوسه‌نگكردنى چه‌ند فیده‌رێك له ناوشاری قه‌ڵادزێ پرۆژەیەکی کارەبا بە بەهای (175.285.500) دینار جێبەجێ دەكرێت.”
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە:” پرۆژەکە لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتووە:
– راكێشانى فیده‌رێكى تازه
– هاوسه‌نگكردنى چه‌ند فیده‌رێك له وێستگه‌ى قه‌ڵادزى، فیده‌رى 5+6
وەزارەتی کارەبا دەشلێ:” پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای ئاكار جێبەجێ ده‌كرێت و لە ماوەی 35 ڕۆژدا تەواو دەکرێت.