هەرسێ لایانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو پەیامێكی هاوبەش بڵاو دەكەنەوە

خواكوڕك

رۆژی پێنجشەممە 2ی3ی2017 ، له‌باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی ، هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا کۆبوونەوە لەپاش كۆبونەوەكەدا پەیامێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە”.

 

دەقی بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەكە

1. كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر باری ناهه‌مواری بژێوی هاووڵاتیانی كوردستان راوه‌ستا و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت به‌رزووترین كات پێداچوونه‌وه‌ بكات به‌ بڕیاری ناڕه‌وای پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و به‌ڵێنه‌كانی بۆ مووچه‌ خۆران جێبه‌جێبكات و دواخستنی هیچ پاساوێكی نی یه‌ له‌ كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه‌ و داهاته‌كانیش زیادبوون.

2. كۆبوونه‌وه‌كه‌ داوای كرد كه‌ هه‌رچی زووه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و گیانی به‌رپرسیارانه‌وه‌ گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی راسته‌وخۆی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن و پێكه‌وه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنێن و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی 2013 وه‌ك ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك رێز لێ بگیرێ و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێ ئه‌م قۆناغه‌ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێكه‌وه‌ تێپه‌ڕێنین.

3. پرسی گرنگی سه‌ربه‌خۆیی و پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی و دوو پرسی گرنگ و چاره‌نووس ساز و ریشه‌یین ، پێویسته‌ هه‌ردوو پرسه‌كه‌ به‌هاوسه‌نگی و هاوته‌ریبی كاری له‌سه‌ر بكرێ و هیچ پرسێك له‌سه‌ر حسابی پرسه‌كه‌ی تر په‌راوێز نه‌خرێ و هه‌ل و مه‌رج و فرسه‌ته‌ ره‌خساوه‌كان به‌هیچ پاساوێك له‌ده‌ست نه‌درێ.

Back to top button