وادەی دابەشکردنی مووچەى ئهم مانگه راگەیەندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وادهى دابهشكردنى مووچهى مانگى 9 ى رایگەیاند و ، رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند “رۆژی شەممە رێکەوتی 2021/9/25، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەش دەکرێت”.