په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان: 82 دۆنم زه‌ویی له سلێمانی كه موڵكی زانكۆی سلێمانیه دراوه به كۆمپانیایه‌ك
په‌رله‌مانتارێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاشكرای ده‌كات، 82 دۆنم زه‌ویی موڵكی زانكۆی سلێمانی، دراوه به كۆمپانیایه‌ك، له كاتێكدا ده‌بوو به یاسا و پێوه‌ریش بدرێ به مامۆستایانی زانكۆ.
له نووسینكدا كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)بڵاويكردۆته‌وه، ئاشكرای كردووه:” 82 دۆنم زەوی کە موڵکی زانکۆی سلێمانیەو دەبوو بە یاسا‌و پێوەر بدرێت بە مامۆستایانی زانکۆ، بەبێ گەڕانەوە بۆ زانکۆ زەویەکە دراوە بە کۆمپانیایەک،گوایە قەربوو کراوەتەوە.”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى:” ئەمڕۆ جارێکی دیکە دۆسیەکەمان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی داواکار گشتی کردوە .. بڕیارە لێکۆڵینەوە دەستپێبکات.”
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شلێ:” جێگری سەرۆکی حکومەت بەرپرسە لە چارەسەرکردنی.”