كه‌سێك بە تۆمەتی دەستبڕین و فێڵکردن له‌لايه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکیان بە تۆمەتی دەستبڕین و فێڵکردن ڕاگەیاند .

ئەمڕۆپێنجشەممە 23ـی ئەیلوولی 2021 لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رايگه‌ياند، دوای ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ فێڵی لێكردوون، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد و توانرا تۆمه‌تبار (ئـ. ح. یـ) له‌دایكبووی‌ 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند:” كه‌ تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 456 و 457 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقیڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەش دەکات تۆمه‌تباری‌ ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و داواكراو بووه‌ له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ پۆلیس.

 

Back to top button