دەوڵەتی کوردستان کردارە یان گوفتار
بهمن کاك عبداللە
دەوڵەتی کوردستان خەونی سەد ساڵەی نەتەوەی کوردە ، و ئانجی سەرجەم خەباتگێڕ و سەرکردە مێژووییەکانی کورد بوە .
لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانیەوە ، دەرفەتی وەك ئێستا لە ڕووی نێودەوڵەتی و ناوچەییەوە بۆ کورد نەهاتوەتەپێش ، لەئاستی نێودەوڵەتیەوە زۆر لەدەوڵەتانی جیهان گەر پشتیوان نەبن هاوسۆزن لەگەلمان بۆ سەربەخۆیی ، لە ڕووی هەرێمایەتی ەوە ، سوریا و عێراق نەماون، تورکیا دژی دەوڵەتی کوردی نیە ، ئیران تەنها دوژمنە و هەموو هەوڵی خۆی لەڕیگەی پیاوەکانیەوە لەناوخۆی کوردستان خستوەتەکار و تائیستا هیچی پێ نەکراوە .
لە ڕووی جوگرافیاوە هیچ کات وەك ئێستا تەواوی خاکی خۆیی لەژێردەست نەبوە و سنوری دیاری کراو نەبوە.
لەڕووی ئابوریەوە دووساڵە کوردستان سەرەڕای ناڕەحەتی زۆر بەڵام خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیەتی و نەوتی کوردستانی خۆماڵی کردوە .
لەڕووی هێزەوە هیچ کات پێشمەرگە وەک ئیستا یەکڕیز و پڕچەك نەبوە ، تاکە هێزی تێکشکێنەری دڕندەترین هیزی سەر زەوی و پارێزەری خاکی کوردستان ە .
لە ڕووی پشتیوانی نێودەوڵەتیش فەرەنسا و ئەمریکا پشتیوانی بەهێزی کوردن و ئەڵمانیاش لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە تەنها کورد و پێشمەرگەیان وەك هاوپەیمان ناساندوە .
تورکیا لەسەروبەندی هەڵبژارندی سەرۆكایەتی کۆمار ئۆردوگان ووتی ئێمە دژی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی نین لە باکوری عێراق ، وتیان ئەوە بانگەشەی هەلبژاردنە بۆ راکێشانی دەنگی کورد ، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە تائیستا کەس گوێی لێ نەبوە ئۆردوگان بڵی دژی دەوڵەتی کوردیم لەکوردستانی باشوور .
ئەوەی گرفتە ئیستا دۆخی ناوخۆیە ئەوەش بەڕوونی دیارە بەرەیەك لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان ەو ، بەرەیەك دژی سەربەخۆییە ، بەرەی دژە سەربەخۆیی لە ۲۳ ی حوزەیران ی ۲٠۱٥ ەوە چەندین گرفتی گەورەیان لەبەردەم هەنگاوەکانی سەربەخۆیی دروست کرد لەهەمووی فەشەلیان هێنا ، وەك کودەتای ۲۳ی حوزەیران و هەوڵی شکسخواردوی ۱۹ی ئاب و بایکۆت کردنی خویندن و دامودەزگا حکومیەکان لە زۆنی سەوز و بانگەشەکردن بۆ جیاکردنەوەی سلیمانی و پرۆژەی بوجەی ۲٠۱۷ ی عیراق و هەولدان بۆ تەسلیم کردنی ئیرادەی کوردستان بە بغداد و هێنانی مالکی بۆسلیمانی و ریککەوتنی ژیر بەژیر دژی دەوڵەتی کوردی و بڕینی بوجەو موچەی خەڵکی کوردستان و ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کەرکوک و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی کوردستان و تەقاندنەوەی بۆری غازی چەم چەماڵ و هیرش کردنەسەر بارەگاکانی پارتی و سوتاندنیان .
دەوڵەتی کوردستان ئێستا لە قۆناغی ڕاگەیاندنی دایە و هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگربێت لە بەردەم بارزانی دا بۆ ڕاگەیاندنی .
کێشەکە لەوەیە ئەوەی دەڵێ دەوڵەت بەکردارە نەك گوفتار ، علی باپیر و نەوشیروان و هەندێ کەسی ناو یەکیتی و یەکگرتوون ، کەلەم هەنگاوانەی سەربەخۆیی دا یەك کردار و شانازیان نیە، جگە لە گوفتاری موزایدەچیانە .