له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندى مه‌سرور بارزانى، به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ ٢ ملیار دینار به‌نداوی دێوانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايده‌گه‌ينێت: سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى زیاتر له‌ دوو ملیار دینار بۆ دروستكردنى به‌نداوى دێوانه‌ دا.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/9/2021، له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،   رايگه‌ياندووه‌: “له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی دوو ملیار و 174 ملیۆن و 78 هه‌زار دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه دا”.

فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری راشيگه‌ياندووه‌، بڕی پاره‌كه‌ش به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.

Back to top button