یەکەمین عومڕەکاری کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
راگەیاندنی حەج و عومڕەی کوردستان بڵاويكردهوه ئەمرۆ پێنج شەممە عومڕەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
به پێ ى راگهيێندراوهكهى راگەیاندنی حەج و عومڕەی کوردستان عومڕەکارەکە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالله کۆچی دوایی کردووە.
مەلا سەرمەد جەمیل بەرێوەبەری حەج و عومڕەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
شایانی باسە دوای کردنەوەی گەشتی عومڕە بەڕووی هاووڵاتیانی کوردستان و ئەمە یەکەم عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە عەرەبستانی سعوودیە کۆچیی دوای بکات