سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەر ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ـی ئۆكتۆبەری داهاتوو و، تەحەددیاتی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

Back to top button