بە 245 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆک جێبەجێ دەکرێن
وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان ئاشكراى كرد، ئێستا تەنیا لە سێکتەری شارەوانی، لهشارى دهۆك بە گوژمەی 245 ملیار دینار، 69 پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستکردنی شەقام و شۆستە و قیڕتاوکردن و نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردن و چەند جۆرێکی تری پرۆژە لەژێر جێبەجێکردندان.
دهشلێ:” ئەو 69 پرۆژهیە هەندێکیان هی پێشترن و بەهۆکاری قەیرانی دارایی کارکردن تێیاندا وەستابوو، ئێستا دووبارە دەستکراوەتەوە بە تەواوکردنیان و بەشێکیشیان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری جێبەجێکردنیان دراوە و ئێستا کاریان لێ دەکرێت کە بەشێکیان تەواو کراون.