بەرھەم ساڵح باسی سەرھەڵدانەوەی داعش دەكات

بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لەلێدوانێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی یوئێن هۆشداریدا کە نیگەرانی لەناکۆکی ناوچەکە ” دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی تیرۆرو ڕێکخراوەکانی دروست دەکات”.

ئەو گوتی وڵاتەکەی سەرکەوتوو بووە لە ئازادکردنی شارەکانی خۆی لە چنگی داعش و پاراستنی جیهان لە تاوانەکانی” بە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ و گوتی” ئێمە جگە لە هاوکاریکردنی ھاوپەیمانان هیچ هەڵبژاردنێکمان نییە”.

گوتیشی:”شەڕی دژی گەندەڵی نوێنەرایەتی شەڕێکی نەتەوەیی دەکات”.

سەرچاوە : ئەلحەدەس

Back to top button